ئەو موچەیەی دابەشدەکرێ ھی چ مانگێکە؟
وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی دابهشكردنیمووچهوه ده‌دات و داوای له گه‌نجینه‌كان كردووه به‌پێی ئه‌وبڕیاره لیستی مووچه ئاماده بكه‌ن. رۆژنامه‌نووس شوان به‌رزنجی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه،“وەزارەتیدارایی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی سەبارەت بەمووچەی ئەو مانگە دەرکردوه، لە جیاتی مووچەی مانگی 4 مووچەی مانگی 9 دابه‌شده‌كرێ“. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،“بە پێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ 12یئۆکتۆبەر دەرچووە و كۆپییه‌كی دەستم کەوتووە، داوا لهگهنجینهكان کراوە مووچەی مانگی 4 بگۆڕن و بیکەنەمانگی 9″. شوان به‌رزنجی ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌م شێوه‌یه‌یه: بۆ گشت گه‌نجینه‌كان سڵاو به‌رێزان له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تمان بفه‌رموون به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانگه‌كان و دامودهزگاكانیحكومهتی هه‌رێمی كوردستان ، له‌سه‌ر رۆشنایینوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرال ژماره13229 له 15-8-2020 و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومهتیههرێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژیچوارشهممه 7-10-2020، بڕیاردرا به پابه‌ندبوون به‌خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داراییحكومهتی عێراقی فیدرال، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیستیمووچهی مانگی 9ی 2020 به ته‌مویلكردنی 82% ئاماده‌بكه‌ن،و پلە تايبەتەكان به هه‌مان ميكانيزمي مانگهكانیپێشوو.
The post ئەو موچەیەی دابەشدەکرێ ھی چ مانگێکە؟ appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.