پارتی: لیژنەیەکی باڵا بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی 14 پێکھاتووە
ھەولێر-KDP.info- له كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی و بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیاردرا لە ساڵی2020 كۆنگرە ئەنجام بدرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دهڵێت، لیژنەیەکی باڵا بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە پێکھاتووە، راشیدهگهیهنێت، كۆنگرهى ئەمجارە دەبێتە کۆنگرەیەکی نەوعی و خوێنی نوێ دێتە ناو سەرکردایەتی پارتی.
عەلی حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێكدا، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانى راگهیاند، بڕیاردراوە ئەمساڵ کۆنگرەی 14ى پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆیه لیژنەیەکی باڵا دروست کراوە بۆ دانانی ئالیەتی ئەنجامدانی کۆنگرە، لیژنەکەش لەمەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێکھاتووە، ههروهها چەندین لیژنەی تر دروست دەکرێت، بۆ ئهم مهبهستهش ڕای ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکرایەتی وەرگیراوە و لیژنەکە دیاری دەکات کەی کۆنگرە ئەنجامبدرێت.
عەلی حوسێن جهخت دهكاتهوه، كه کۆنگرەی پارتی بەپێی ھەلومەرجی ئێستا دەبێت و گۆرانکاری لەپەیرە و پرۆگرامی پارتی دەکرێت، هاوكات ئێمه بەرچاومان روونترە بۆ ئێستای عێراق و ھەرێم و ناوچەکەش وه ھەوڵدەدەین كه کۆنگرەی ئەمجارە نەوعی بێت، راشیدهگهینێت، پارتی پێویستی بەوە ھەیە كه كۆنگرهكه لەئاستی قۆناغی ئێستا و ھەلومەرجهكه و قوربانیەکانی پارتیمان بێت.
ئهو ئەندامهی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دهشڵێ، دوێنێ و ئەمڕۆ سبەیش بەیەکهوه دەبەسترێنەوە و خوێنی تازە دێتە ناوسەرکردایەتی پارتی، باس لەوەش دهكات، پارتی حیزبی ھەموو توێژەکانە بە کورد و ئەوانەی لەکوردستانیش دەژین.
بڵند ئیبراھیم