داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هەرێم ده‌كرێت
خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر
لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌كات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش پشت راستی ده‌كاته‌وه، داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ده‌سته‌كه كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بونی ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوەتهوه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت بهمیكانیزمى چۆنیەتی وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ و به‌دواداچون بۆ هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردودا كۆتایی بهژیانیهات.
ئاماژە بەوەشکراوە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزمى چۆنیه‌تیى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له زیا په‌ترۆس، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ كراوە به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو له‌ماوه‌ى رابردودا هه‌مو جۆره په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌رله‌مانى كوردستان پچڕاندوه و پابه‌ندى بڕیاره‌كان نه‌بوه.
رۆمیۆ هه‌كاری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له مافی مرۆڤ ئاماده‌نه‌بو رونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه بدات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ خەندان پشت راستكرده‌وه و وتی، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی 2017 ه‌وه ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كۆتایی هاتوه و پێویسته بگۆردرێت".
لە هەواڵەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتوە، لیژنە بڕیاریدا به‌نوسراوى فه‌رمى داوا له‌ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بكات كه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستبكرێت بهههنگاوهكانى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانی مرۆڤ.
ئەوەش خراوەتەڕو، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتى مه‌جید هه‌روتى، كه پیشه‌ى پێشمهرگهبوه كرا، ئه‌و گفتوگۆیه‌ش له‌كاتێكدایه كه قسه‌ى دژ به‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌كه سه‌باره‌ت به‌هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانی هه‌یه، دوای گفتوگۆكردنی پرسه‌كه لیژنه بڕیاریدا، كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پێشمه‌رگه سه‌ردانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون بۆ زانینى هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى پێشمه‌رگه‌كه.