تەرمی 11 ئۆکرانی کە لە فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا گیانیان لەدەستدابو گەیەندرانەوە وڵاتەکەیان
خەندان-
ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی 11 هاوڵاتی ئۆکرانی کە لەناو فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا لە تارانی پایتەخت گیانیان لەدەستدا گەیەندرانەوە وڵاتەکەی خۆیان.
بهرهبهیانی هەشتی ئەم مانگە، فڕۆكهیهكی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی "ئیمام خومهینی"، به 176 سهرنشینهوه كهوتهخوارهوه، سهرجهم سهرنشینهكانی گیانیان لهدهستدا، دواتریش دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، "بە هەڵە سوپای پاسداران فڕۆکەکەیان خستوەتە خوارەوە".
زۆرینەی سەرنشینانی فڕۆکەکە هاوڵاتی ئێرانی بون و خاوەنی دو رەگەزنامەبون، 57 سەرنشینی دیکەشی کەنەدی بون، لەگەڵ 11 هاوڵاتی ئۆکرانیا، ئهمڕۆ تەرمی هاوڵاتیە ئۆکرانییەکە گەیەندرانەوە وڵاتەکەی خۆیان.
لەگەڵ گەیشتنەوەی تەرمی قوربانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی کیف-ی پایەخت، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هاوکاری لە هەڵگرتنی یەک بە یەکی تەرمی قوربانییەکاندا، کرد کە ئاڵای ئۆکرانیایان بەسەردا درابو.
خێزان و کەسوکاری گیان لەدەستدراوانی و کارمەندانی فڕۆکەخانەکە بە گوڵەوە لەپێشوازی گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەکاندا وەستابون.