هەواڵی کوردستان ئێستا

مافەکانی مرۆڤی عێراق: حکومەت لە 100 رۆژدا نەیتوانیوە سەرەداوی کێشەکان بدۆزێتەوە

مافەکانی مرۆڤی عێراق: حکومەت لە 100 رۆژدا نەیتوانیوە سەرەداوی کێشەکان بدۆزێتەوە
مافەکانی مرۆڤی عێراق: حکومەت لە 100 رۆژدا نەیتوانیوە سەرەداوی کێشەکان بدۆزێتەوە

2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
ئەندامێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، حکومەتی عێراق نەیتوانیوە لە ماوەی 100 رۆژدا شیکاری بۆ کێشەکانی خەڵک بکات و هەوڵی چارەسەرکردنیان بدات، دەشڵێت "حکومەت هەوڵی شێواندنی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکان دەدات".

عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رونیکردوەتەوە "حکومەتی عێراق لە 100 رۆژی رابردودا نەیتوانیوە شیکاری کێشەکان بکات و ئەوانەی بونەتە هۆکاری تێکدانی ئارامی وڵات دیاریبکات".

حکومەت هەوڵ دەدات ئەو رێکارە دیموکراسییە بشێوێنێت کە هاوڵاتیانی عێراق بۆ راستکردنەوەی دۆخی ئێستا گرتویانەتە بەر


ئەوەشی خستوەتەڕو، "حکومەت هەوڵ دەدات ئەو رێکارە دیموکراسییە بشێوێنێت کە هاوڵاتیانی عێراق بۆ راستکردنەوەی دۆخی ئێستا گرتویانەتە بەر  دوای ئەوەی پارتەکان لە باشکردنی دۆخەکەدا شکستیان هێنا، ئێستا چۆن دەکرێت داوای چارەسەریان لێبکرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە بە درێژایی چوار مانگی رابردو خۆپێشاندەران داوای چاکسازی، هەلی کار، روبەربونەوەی گەندەڵی  و گۆڕینی سیستەمی سیاسی دەکەن و لەو پێناوەشدا 500 کوژراو بە هەزاران برینداریان هەبوە، بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکیش لە پێکهاتەی شیعەکان هەفتەی داهاتو پێکهاتەی حکومەت کە رەنگدانەوەی خواستی خۆپیشاندەرانە یەکلادەکرێتەوە.