وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن: زۆری و بۆریی ته‌كسییه‌كانی نێو شاره‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن
هه‌ولێر -KDP.info- ڕێكاری به‌ستنی لۆگۆ بۆ ته‌كسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بۆ كۆنتڕۆڵكردن و زۆری و بۆریی ته‌كسی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه له كاركردندان. به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، ڕێكاره‌كان به سه‌ركه‌وتوانه به‌رێوه ده‌چن و نزیكه‌ی دووهه‌زار فۆڕم له لایه‌ن شۆفێرانی تهكسییەوە پڕ كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه وگ هیاندنی هه‌ولێر، عه‌بدولخالق عه‌لی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ر شۆفێرێكی ته‌كسی له هه‌رێمی كوردستان پێویسته سه‌ره‌تا فۆڕمێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی پارێزگاكه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، سه‌باره‌ت به پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێ كراوه و تا ئیستا دووهه‌زار فۆڕم دابه‌ش كراوه، چه‌ند ڕێكارێكی یاسایی هه‌یه، پێویسته شوفێرانی ته‌كسی ئه‌نجامیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆری و بۆری و بێسه‌روبه‌ری له هۆیه‌كانی هاتوچۆی نێو شاردا نه‌مێنێ."
عه‌لی گوتیشی: "ئه‌م شۆفێرانه ده‌بێ فۆڕمه‌كانیان ببه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی هاتوچۆی هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی بایۆمه‌تری، تا بزانرێ ئه‌م شۆفێره مووچه‌خۆری چ وه‌زاره‌تێكه، حكوومییه، یان حكوومی نییه، به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پێویسته شۆفێرانی ته‌كسی مۆڵه‌تی گشتیان هه‌بێت و دانیشتووی هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر بن، ده‌یانێرینه هاتوچۆی هه‌ولێر و مۆڵه‌ت و ساڵیانه‌كانیان چێك ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی بایۆمه‌تری و به‌پێی ڕێنماییه‌كان كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و پاشان ده‌نێردرێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ڵگه‌ی تاوان و تا بزانرێت، ئه‌م شۆفێره هیچ تاوانی له‌سه‌ر نییه، چونكه شوفێری ته‌كسی هه‌ر تاوانێكی پێشینه‌ی ده‌ستدرێژی، یان كوشتنی هه‌بێت، مۆڵه‌تی هه‌بوونی ته‌كسیی پێ نادرێت."
ئه‌م فۆڕمه ده‌بێت بشبات بۆ ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی و مۆڵه‌تی ئاسایش وه‌ربگرێت، ئه‌م ڕێكارانه ده‌هێنێته‌وه لای ئێمه و مۆڵه‌تی شۆفێری و كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری و ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرین و ده‌یاننێرینه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه لۆگۆ و شریت و كارتی زانیاری دروست ده‌كات و بۆ ته‌كسییه‌كان لێ ده‌درێت و، هاووڵاتی له ئه‌گه‌ری هه‌ر كارێكی نه‌شیاوی شۆفێری ته‌كسی، ده‌توانێ ئاگاداری شوێنی په‌یوه‌ندیدار بكاته‌وه و سكاڵای خۆی تۆمار بكات."
به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌ولێر گوتیشی: "كاره‌كان به سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه ده‌چن و، بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌نگی لۆگۆی هه‌ولێر سووره و، بۆ دهۆك ڕه‌شه و بۆ سلێمانی شین و بۆ نێوان شاره‌كان و ڕێگای ده‌ره‌وه قاوه‌ییه."
فایزه كۆیی