هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆژنامەنوس سورکێو محەمەد بە کەفالەت ئازادکرا

رۆژنامەنوس سورکێو محەمەد بە کەفالەت ئازادکرا
رۆژنامەنوس سورکێو محەمەد بە کەفالەت ئازادکرا

2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

رۆژنامەنوس سورکێو محەمەد، سەرنوسەری ماڵپەڕی پەرەگراف دوای ئەوەی لەسەر سكاڵایەكی دیكەی ئارام شێخ محەمەد، جێگری پێشوی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستبەسەرکرا، بە كەفالەت ئازاد كرا.

سورکێو محەمەد، سەرنوسەری پەرەگراف بەیانیی ئەمڕۆ چوەتە بنکەی پۆلیس لەسەر سکاڵایەکی دیکەی ئارام شێخ محەمەد،  جێگری پێشوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستگیرکرا، کە 16ی ئەم مانگە لەسەری تۆمارکراوە.

لەسەرەتادا سکاڵاکەی بەپێی یاسای سزادانی عێراق لەسەر تۆمارکراوە، بەڵام دواتر گۆڕدراوە بۆ یاسای رۆژنامەگەری 

 

سورکێو محەمەد بە خەندان-ی راگەیاند، لەسەرەتادا سکاڵاکەی بەپێی یاسای سزادانی عێراق لەسەر تۆمارکراوە، بەڵام دواتر گۆڕدراوە بۆ یاسای رۆژنامەگەری و بەکەفالەتی 500 هەزار دینار ئازادکراوە.

چوارشەممەی رابردو لەسەر سکاڵایەکی دیکەی ئارام شێخ محەمەد، سەرنوسەری پەرەگراف لەبەردەم دادوەر ئامادە بو و بە کەفالەت ئازاد کرا، بەڵام پێنجشەممەی رابردو ئارام شێخ محەمەد سکاڵایەکی دیکەی لەسەر سەرنوسەری پەرەگراف تۆمارکردوە.

ساڵی رابردو ماڵپەڕی پەرەگراف بڵاویکردەوە، ئارام شێخ محەمەد 5 ئۆتۆمبێلی حكومیی لایەو دوای تەواوبونی كارەكەی نەیگەڕاندونەتەوە

 

ساڵی رابردو ماڵپەڕی پەرەگراف بڵاویکردەوە، ئارام شێخ محەمەد، جێگری دوەمی سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق، 5 ئۆتۆمبێلی حكومیی لایەو دوای تەواوبونی كارەكەی نەیگەڕاندونەتەوە.

بەرلەو بەدواداچونەش لە مانگی 4ی ساڵی رابردو بەڵگەنامەیەكی دیكەی بڵاوكردەوە لەبارەی نەگەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی دیكەی حكومەت هەر لەلایەن ناوبراوەوە.

دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا لە هەمو راپۆرتەكانیدا داوای لە بەرپرسانی حكومی و حزبی كردوە، لە كێشەكانیان لەگەڵ رۆژنامەنوسان پەنا بۆ یاسا ببەن، بەیاسا كێشەكانیان یەكلابكاتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە داوای یاسایی بە هەنگاوێكی پێشكەوتو دەزانین، ئەگەر بە نیازی گەرانەوەی (ماف بێت بۆ خاوەن ماف) نەك بكرێنە فشاری سەر میدیاكان، تا باس لە كەیسە هەستیارەكان نەكەن".