فوئاد حسێن كه‌سێكی نوێ بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ دیاریده‌كات
2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری خالید سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی عێراقی بۆ هاوكاری ده‌ره‌كی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی گومرگی عێراق به‌وه‌كاله‌ت دیاریکرد.
خالید سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د موراد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگی عێراق به‌وه‌كاله‌ت دیاریكراوه
له‌نوسراوێكدا كه فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری واژۆی لهسهركردوه، خالید سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د موراد كه له‌ئێستادا له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی عێراق بۆ هاوكاری ده‌ره‌كی-دایه، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگی عێراق به‌وه‌كاله‌ت دیاریكراوه.
ناوبراو لەبەرێوەبردنی پۆستەکەی بەردەوامدەبێت تا بەڕێوەبەرێکی گشتی هەمیشەیی دەستنیشاندەکرێت
نوسراوەکە بەرواری 15-ی ئەم مانگەی لەسەرە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە ناوبراو لەبەرێوەبردنی پۆستەکەی بەردەوامدەبێت تا بەڕێوەبەرێکی گشتی هەمیشەیی دەستنیشاندەکرێت.
پێشتر له‌ساڵی 2017 مونزیر عه‌بدولئه‌میر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ-ی عێراق دیاریكراو له‌ساڵی رابردوشدا ناوبراو خانهشن بو.