هەواڵی کوردستان ئێستا

جەزائیر؛ لە روداوێكی هاتوچۆدا زیاتر لە 50 كەس بونە قوربانی

جەزائیر؛ لە روداوێكی هاتوچۆدا زیاتر لە 50 كەس بونە قوربانی
جەزائیر؛ لە روداوێكی هاتوچۆدا زیاتر لە 50 كەس بونە قوربانی

2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

لە ئەنجامی روداوێكی هاتوچۆدا، لە ناوچەی ئەلودای جەزائیر زیاتر لە 50 هاوڵاتی بونە قوربانی.

رۆژنامەی شروق-ی جەزائیر بڵاویكردەوە "لە ئەنجامی روداوێكی هاتوچۆدا كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناوچەی ئەلوادی رویداوە، 12 كەس گیانیانلەدەستداوە و 46ی دیكەش برینداربون".

لەنێوان بریندارەكانیشدا لانیكەم پێنج-یان دۆخی تەندروستیان باش نیە

چەند سەرچاوەیەكی هێزەكانی بەرگری شارستانی لە جەزائیر لەوبارەیەوە رایانگەیاند "روداوەكە لە شەقامی سەرەكی ژمارە سێ لە شارۆچكەی ئەسیڵ لەنێوان دو پاسی پڕ لە سەرنشین رویداوە، لەنێوان بریندارەكانیشدا لانیكەم پێنج-یان دۆخی تەندروستیان باش نیە".

پاش روداوەكە، عەبدولمەجید تەبون، سەرۆكی نوێی جەزائیر پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە خانەوادەی كوژراوەكان و هیوای زو چاكبونەوەی بۆ بریندارەكان خواست، بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، تەبون وەزیری یەكەم، عەبدولعەزیز جەرراد-ی راسپاردوە بە هاوكاریكردنی برینداران و پشتگیری كردنی پێویستی خێزانی ئەو هاوڵاتیانەی گیانیانلەدەستداوە؟

بەگوێرەی ناوەندی ئەمنیی نیشتیمانی هاتوچۆ لە جەزائیر، لە ساڵی 2019دا بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە سێ هەزار و 275 كەس گیانیانلەدەستداوە و 31 هەزار و 10ی دیكە برینداربون.