پەرلەمانتارانی ئێران داوای دەركردنی باڵیۆزی بریتانیا و كەمكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان لەندەن و تاران دەكەن
خەندان-
دوای بەشدارییكردنی باڵیۆزی بریتانیا لە خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوی تاران، بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئێران داوا دەكەن ئەو باڵیۆزە دەربكرێت و پەیوەندیەكانی نێوان تاران و لەندەن كەمبكرێتەوە.
داوا كراوە كە حكومەتی تاران روب ماكیر، باڵیۆزی بریتانیا، باڵیۆزی بریتانیا لەئێران دەربكات و پەیوەندییەكانی نێوان تاران و لەندەن كەمبكرێتەوە
بەگوێرەی گەڵاڵە نامەیەك كە واژۆی 23 پەرلەمانتاری ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران بەسەرەوەیە، داوا كراوە كە حكومەتی تاران روب ماكیر، باڵیۆزی بریتانیا، باڵیۆزی بریتانیا لەئێران دەربكات و پەیوەندییەكانی نێوان تاران و لەندەن كەمبكرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە هۆكاری ئەو داوایەیان گەڕاندوەتەوە بۆ بەشدارییكردنی نایاسایی باڵیۆزی بریتانیا لە خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوی بەردەم زانكۆی ئەمیرکەبیری كە بەو هۆشەیەوە بۆ ماوەی كاتژمێرێك پۆلیسی تاران باڵیۆزی بریتانیای دەستبەسەركرد.
رۆژی شهممه 12/1/2020، روب ماكیر، باڵیۆزی بریتانیا لە ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا بههۆى ئهوهی كه ویستبوی وێنەی خۆپیشاندانەکانی تاران بگرێت. دواتر و لە رۆژی 14ی ئهم مانگه، ئایهتوڵا ئهحمهد ئهلمهلحوده لهمهشههد رایگهیاند، ئهگهر دهرنهكرێت ئهوا پشتیوانانی قاسم سولهیمانی، فهرماندهی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كه كوژرا پارچه پارچهی دهكهن.