په‌رله‌مانتارێك چوار لایه‌ن به‌هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك تۆمه‌تبارده‌كات
خەندان-
باسم خه‌شان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ریه‌ك له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌رو هاوپه‌یمانی بنیادنان و ره‌وتی سه‌درو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی توڕه‌یی هاوڵاتیان له‌پارێزگاكان تۆمه‌تبارده‌كات.
هه‌ریه‌ك له له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌رو هاوپه‌یمانی بنیادنان و ره‌وتی سه‌درو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رپرسی سه‌ره‌كین له‌دۆخی عێراق
باسم خه‌شان په‌رله‌مانتاری عێراق رایگه‌یاند، "هه‌ریه‌ك له له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌رو هاوپه‌یمانی بنیادنان و ره‌وتی سه‌درو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رپرسی سه‌ره‌كین له‌گه‌یشتنی دۆخی عێراق به‌ئێستا، پێویستیشه وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران و چیتر كات نه‌كوژن".
داواكاریه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌ناو ده‌ستوردا هه‌یه، به‌ڵام حزبه سیاسییه‌كان دوای شكستهێنانیان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردودا وایكردوه كه دۆخی عێراق به‌ئێستا بگات
وتیشی:" داواكاریه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌ناو ده‌ستوردا هه‌یه، به‌ڵام حزبه سیاسییه‌كان دوای شكستهێنانیان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردودا وایكردوه كه دۆخی عێراق به‌ئێستا بگات، هه‌مو رێوشوێنی و هه‌وڵێكی په‌رله‌مان و حكومه‌تیش خۆدزینه‌وه‌یه له‌جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جهختیشیكردوهتهوه، "مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران زیاتر توڕه‌كردنی خۆپیشانده‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه كاربه‌ڕێكه‌ر نه‌بێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له پارێزگاكانی باشوری عێراق و به‌غدادی پایته‌خت، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، خۆپیشانده‌رانیش به‌شێك له ناوه‌نده سیاسییه‌كانیان سوتاند و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست و تا ئێستاش به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان ته‌نها له‌پارێزگای به‌غداد دو كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.