هەواڵی کوردستان ئێستا

"بەنیازبوین قەنەفەكە بسوتێنین"ڤیدیۆ.. 43 هەزار دۆلاری لە قەنەفەیەكی دەستی دو-دا دۆزییەوە

"بەنیازبوین قەنەفەكە بسوتێنین"ڤیدیۆ.. 43 هەزار دۆلاری لە قەنەفەیەكی دەستی دو-دا دۆزییەوە
"بەنیازبوین قەنەفەكە بسوتێنین"ڤیدیۆ.. 43 هەزار دۆلاری لە قەنەفەیەكی دەستی دو-دا دۆزییەوە

2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

پاش ئەوەی پیاوێكی بەتەمەن قەنەفەیەكی بەكارهاتوی لە رێكخراوێكی خێرخوازی بردوەتەوە ماڵەكەی خۆی، زیاتر لە 40 هەزار دۆلاری ئەمریكی لەنێویدا دۆزیوەتەوە، بەڵام ئامادە نەبوە بێدەنگ پارەكە هەڵبگرێت و بۆخۆی بەكاریبهێنێت.

لە ویلایەتی میچیگان، سەر بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، هاووارد كیربی كە دانیشتویەكی ناوچەی ئۆوۆسۆ-ی ئەو ویلایەتەیە، قەنەفەیەكی بەكارهاتوی لە رێكخراوی خێرخوازی هابیتات-ەوە بردوەتەوە ماڵەوە، بەڵام پاش چەند هەفتەیەك لە بەكارهێنانی هەستی كردوە شتێكی نائاسایی لەنێو قەنەفەكەدا هەیە.

كیربی دەڵێت "پاش چەند هەفتەیەك لە بەكارهێنانی، هاوچینی كوڕەكەم قەنەفەكەی هەڵدڕی و بە كردنەوەی هەمومان توشی شۆك بوین كە چەند بەندێكی زۆر دۆلارمان بینی و سەرجەمی پارەكە 43 هەزار و 170 دۆلار بو".

ئەو پیاوە ئەمریكیە وتی یەكێك لە پارێزەرەكان پێی راگەیاندم "مافی تەواوی خۆمە ئەو پارەیە هەڵبگرم و بۆ خۆم بەكاریبهێنم"، بەڵام سەرەڕای ئەوە بڕیاریداوە قەنەفەكە و پارەكەش بگەڕێنێتەوە بۆ رێكخراوە خێرخوازییەكە، تا خاوەنی یەكەمی قەنەفەكە بدۆزنەوە.

پێنجشەممەی رابردو، 16ی ئەم مانگە پارەكە رادەستی كیم فاوس نیوبێری كراوە، كە بە گوێرەی زانیارییەكان نیوبێری نەوەی خاوەنی یەكەمی قەنەفەكەیە و لە ماوەی رابردودا باپیری لەدەستداوە و نەیانزانیوە خاوەنی ئەو بڕە زۆرەیە لە پارە.

نیوبێری دەڵێت "پاش مەرگی باپیرم ئەو كەلوپەلانەمان كۆكردوەتەوە بۆ فرۆشتن و خستنە ناو دەزگا خێرخوازییەكانەوە، تەنانەت پێشتر كەسمان دەستنەكەوت تا قەنەفەكەی پێبدەین و نیازی ئەوەمان هەبو بیسوتێنین.

d8TCr6yuh-o