هەواڵی کوردستان ئێستا

لە کرماشان و سنە بەفر دەبارێت

لە کرماشان و سنە بەفر دەبارێت
لە کرماشان و سنە بەفر دەبارێت

2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

ئەمڕۆ یەک شەممە ٨ ی کانوونی یەکەم لە هەردوو پارێزگای کرماشان و سنە و چەند شارێکی تری رۆژهەڵاتی کوردستان بەفر دەبارێت، پلەی گەرمای حاجی ئۆمەرانیش لە باشووری کوردستان کە ئەمڕۆ بەفرێکی زۆری لێباریبوو، سفر پلە بووە. ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئەوە دەخاتەڕوو کە لە زۆرێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوو رۆژی داهاتوودا بەفر دەبارێت، لە نێویشیاندا هەردوو گەورە شاری رۆژهەڵات کرماشان و سنە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ ساردترین ناوچەی هەرێم حاجی ئۆمەران بووە کە پلەی گەرمای سفر پلە بووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمشەویش پلەی گەرمای زۆررێک لە ناوچە بەرزاییەکانی هەرێم نزمدەبێتەوە بۆ ژێر سفر.