ئه‌مرۆ دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مرۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه و بڕیاره وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه وه‌ربگرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم پاش دوو مانگ دواكه‌وتن له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مرۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كاته‌وه، به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی مووچه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مرۆ مووچه وه‌رده‌گرێت و بریاره له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت.
هه‌ر به‌پێی خشتهكه، وا بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ،دارایی و ئابوری، هه‌روه‌ها مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌شبكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، مووچه‌ی هه‌ر پێنج مانگی (4-5-6-7-8)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتكرا، ئه‌و مووچه‌یه‌شی كه ئێستا دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ی مانگی (9)یه به لێبڕینی 18%ی مووچه.
هاوكات دوای تێپه‌ربوونی 10 مانگ له ساڵی 2020، حكومه‌ت ته‌نها سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی دابه‌شكردووه، كه دوو مووچه‌ی پێشوو به لێبرینی 21% بووه.