هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مرۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه

ئه‌مرۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ئه‌مرۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه

2020-10-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مرۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌ربگرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم پاش دوو مانگ دواكه‌وتن له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مرۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی مووچه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مرۆ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت و بریاره‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌، وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ هه‌ینی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، ناوخۆ،دارایی و ئابوری، هه‌روه‌ها مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌شبكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، مووچه‌ی هه‌ر پێنج مانگی (4-5-6-7-8)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتكرا، ئه‌و مووچه‌یه‌شی كه‌ ئێستا دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ی مانگی (9)یه‌ به‌ لێبڕینی 18%ی مووچه‌.

هاوكات دوای تێپه‌ربوونی ‌ 10 مانگ له‌ ساڵی 2020، حكومه‌ت ته‌نها سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی دابه‌شكردووه‌، كه‌ دوو مووچه‌ی پێشوو به‌ لێبرینی 21% بووه.