هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆك كۆمار رێگری لە دژی هەر جۆرە كاردانەوەیەكی چەكداری و توندوتیژییە دژ بە خۆپیشاندەران

سەرۆك كۆمار رێگری لە دژی هەر جۆرە كاردانەوەیەكی چەكداری و توندوتیژییە دژ بە خۆپیشاندەران
سەرۆك كۆمار رێگری لە دژی هەر جۆرە كاردانەوەیەكی چەكداری و توندوتیژییە دژ بە خۆپیشاندەران

2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح: بە خەمێكی قوڵەوە و بە ووردی لە رێکارەکانی دۆسیەیی پەلامارە تاوانكارییەكەی ئێوارەی هەینێ‌ ٦ی دیسەمبەر دەروانێت وچاودێری دەکات بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت كە دەستدرێژی تاقمە تاوانكار و ئەوانەی لە دەرەوەی یاسان بوە هۆی ئەوەی ژمارەیەك شەهید و بریندار لە ڕیزی ناڕەزاییە جەماوەرییەكان بكەوێتەوە. سەرۆك كۆمار جارێكی تر تەئكید دەكاتەوە لە سەر داوای رەوای هەر هاووڵاتییەك كە لە ڕێگەی نارەزایی و خۆپیشاندانی ئاشتیانەوە دەنگی خۆی بەرزدەكاتەوە و رێگری لە دژی هەر جۆرە كاردانەوەیەكی چەكداری و توندوتیژییە دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز. سەرۆك كۆمار دووپاتی دەكاتەوە بەرپرسیارییەتی دەزگاكانی ئاسایشی دەوڵەت بەدەر لە پارێزگاریكردن لە خۆپێشاندەرانی ئاشتی خواز و موڵكی گشتی و تایبەت و پارێزگاریكردن لە گیانی ھاووڵاتیانی عێراق بریتیە لە دەستگیركردن و راوەدونانی تاوانكارانی دەرەوەی یاسا و راپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگایەكی دادپەروەرانە كە تیایدا ئەو سزا توندە وەربگرن كە شایستەیانە. سەرۆك كۆمار داوا لە هەموو لایەك دەکات كە رێز لە ویستی ئاشتیانەی خۆپیشاندران بگرن كە داوای چاكسازی و پێكەوەیی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی نێوان هاووڵاتیان و دەزگا ئەمنییەكان دەكەن و لەسەر دەوڵەتیش پێویستە پارێزگاری لە ئاسایشی گشتی بكات و رووبەرووی ئەوانە ببێتەوە كە لە دەرەوەی یاسان. سەرۆك كۆمار بە خەمێكی قوڵەوە سەرەخۆشی لە كەس و كاری تەواوی شەهیدان دەكات و هیوای زوو چاك بوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت. سەرۆك كۆمار تەئكیدیش دەكاتەوە لەسەر سوربوون بۆ یەكڕیزی گەلی عێراق لەم دۆخە ناسكەدا لە پێناو پارێزگاریكردن لە ئاسایشی نیشتمان و مافی هاووڵاتیان، هەروەها جەختیش دەكاتەوە لەسەر ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری و بەدواداچونی ورد بكەن بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت و ئاشتی مەدەنی پارێزرا و بێت و زامنی ئازادی و دادپەروەری و پەیوەست بوون بە یاساش بكرێت. نوسینگەی سەرۆك …