لە داڤۆسی ٢٠٢٠ هەرێمی کوردستان لەنێو وڵاتە ئابووری و سیاسییەکانی جیهاندایە
دهۆک-KDP.info- فۆکسی هەموو دنیا و میدیاکان لەسەر کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆسە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆڕبەندی ساڵانە، بە ئامادەبوونی سیاسەتمەداران و ئابووریناسان، وڵاتانی جیهان تاوتویی پرسە گرنگەکانی جیهان دەکەن، ئەمەش لە دوای گۆڕینی ئابووری و جیۆسیاسیی جیهانە.
جیۆگرافیی داڤۆس
داڤۆس، شارێكی بچووكە، كەوتووەتە سەر ڕووباری لاندویسر لە ناوچەی براتیقۆی سەر بە كانتۆنی گرۆباندن لە وڵاتی سویسرا، ڕووبەری ئەم شارە ٢٥٤ هەزار و ٤٨ كیلۆمەترە، ژمارەی دانیشتووانیشی بەگوێرەی ئاماری 2015 دەگاتە 11 هەزار و 109 كەس. شارێكی بەناوبانگیشە بۆ وەرزشی زستانەیی، بەتایبەتی خلیسكێنەی سەر بەفر، لە ساڵی ١٢٨٠ ی زایینی لە لایەن ڕۆمانەكانەوە كۆچ بەرەو ئەو شارە دەستی پێ كرد و دواتریش بووە بەشێك لە سویسرا و زۆرینەی دانیشتووانەکەی بە ڕەگەز ئەڵمانین و بە زمانی ئەڵمانی قسە دەكەن.
کۆڕبەندی داڤۆس چییە؟
کۆڕبەندەکەی ئەمساڵ لە ساڵیادی ٥٠مین ساڵیادی ئەو کۆڕبەندەدایە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧١ و لەسەر دەستی سەرمایەداری ئەڵمانیایی، کلاوس شۆپ، دەستی پێ کردووە.
بۆ ئەو کۆڕبەندەکە سەرەتا بانگهێشتی سیاستڤانەکان نەدەکەرا، کەچی لە ساڵی ١٩٧٤دا بۆ جاری یەکەم دەستیان بە بانگهێشتی فەرمیی سیاستڤانەکان کرد و تا ئێستا لە نێوان تەواوی سیاسەتڤان و سەرمایەدران و سەرکردە جیهانییەکاندا بەڕێوە دەچێت.
لەم گەڕەکەدا ٣٠٠٠ هەزار کەس لە ١١٨ وڵاتەوە ئامادەی کۆڕبەندەکە دەبن، لە نێویشاندا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ئەنگێلا میرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و، چەندین سەرکردە و سەرمایەداری جیهانی تێدایە.
بەپێی بەرنامەی کۆڕبەندەکە، چەندین کەیسی ئێستای جیهان تاوتوێ دەکرێن، لەوانەش گۆڕانی کەشوهەوا و بەردەوامی گەشەپێدان، هەرورها ماڵپەڕی کۆڕبەندەکە ئاماژەی داوە کە کۆڕبەندەکە چەندین پرسی تر تاوتۆی دەکات، لەوانەش گرنگیی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە پاڵپشتیی گەشەسەندنی جیهاندا.
بەپێی ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمەریکی، لە جیهاندا ١١٩ ملیاردێری دیار و کارتێکەر هەیە، کە داهاتی زەبەلاحیان هەیە و، لەوانە ئەمەریکا ٣٣ ملیاردیر و هیندستان ١٩ ملیاردێر و ڕووسیاش حەوت ملیاردێری هەیە.
کۆڕبەندەکە ملیاردیر و سیاسەتڤان و کەشناسەکان لەخۆی دەگرێت، دیارترینیشیان بریتین لە چالاکی سویدی و پسپۆڕی بواری گۆڕینی کەشوهەوا، گریتا سۆنبێرگ و، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆپرا، دارا خەسرۆ شاهی.
خاوەنی کۆمپانیا جیهانییەکانیش لەوێ ئامادە دەبن، لەوانەش، کۆکا کۆلا و گۆلدمان ساکس و ئەیبیئێم و مارک زۆگربیرگ، سەرۆکی جیبەجێکاری فەیسبووک.
کۆڕبەندەکە تەنیا ئابووری نییە
کۆڕبەندەکە چەندین پرسی تری جیهان لەخۆی دەگرێت، لەوانەش، پێگەی سیاسی و پێکهێنانی لۆبی، کە ئەمانە دیوی شاراوەی کۆڕبەندەکەن.
سیاسەتمەداران چەندین پرسی جیهانی بە نهێنی تاوتوێ دەکەن. پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسی هەرە گەرموگوڕی جیهانە لەو کۆڕبەندەدا.
هەرێمی کوردستان لە جیهانی داڤۆسدا
نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان به داوهتێكى فهرمى بهشدارى له كۆڕبهندى ئابووریى جیهانیى داڤۆسدا دهكات، كه ڕۆژانى 21 تا 24ى ئهم مانگه، له یادى پهنجا ساڵهى دامهزراندنیدا بهڕێوه دهچێت و تێیدا به ناوونیشانى لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تیشك دهخرێته سهر پرسه جیهانییهكانى تایبهت به ئابوورى و سیاسهت و ئاسایش و سهقامگیرى. ئابووریناسێک پێی وایە، کۆڕبەندی داڤۆس یەکێک لەو گەورەکۆڕبەندانەیە کە تێیدا زیاتر لە پرسێک باس دەکرێت، ئەمەش گرنگییەکی گەورەی هەیە.
کاوە عەبدولعەزیز بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پشکداریکردنی هەرێم بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لەو کۆڕبەندەدا واتای ژمارەیەکی بەهێزە لەنێو ئەو وڵاتانەی دنیادا، کە لەسەر چەندین پرسی جیهانیی وەکو پرسی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ستراتیژی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان باس و وتووێژ دەکەن.'
گوتیشی: "پشکداریی هەرێم گرنگە، چونکە ئێستا لەسەر نەخشەی جیهانیی وزە و ئابووری و دیپلۆماسی، هەرێم شوێنێکی گرنگی هەیە، هەم لە بواری یەدەگی نەوتەوە و هەمیش دەتوانێت ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکات بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان، چونکە کوردستان دەرگایەکی گرنگە بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق و، ئێستا وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا دڵگرانن لە عێراق، لەبەر ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ چەند وڵاتێک کردوونی."
کاروان باعەدری