هەواڵی کوردستان ئێستا

لە پاڕکێکی هەولێر ئافرەتێک بە رووداوی "ئۆتۆمبێلی کارەبایی" گیانی لەدەستدا

لە پاڕکێکی هەولێر ئافرەتێک بە رووداوی "ئۆتۆمبێلی کارەبایی" گیانی لەدەستدا
لە پاڕکێکی هەولێر ئافرەتێک بە رووداوی "ئۆتۆمبێلی کارەبایی" گیانی لەدەستدا

2020-10-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، فازڵ حاجی رایگەیاند، ئێوارەی شەممە، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی شەحن کە سەردانیکەران بەکرێی دەگرن بۆ گەران لە ناوپارکەکەدا خۆی کێشا بەئافرەتێک و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، فازڵ حاجی رایگەیاند، ئێوارەی شەممە، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی شەحن کە سەردانیکەران بەکرێی دەگرن بۆ گەران لە ناوپارکەکەدا خۆی کێشا بەئافرەتێک.

فازڵ حاجی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیوویەتی "لە ئەنجامی رووداوەکەدا بەداخەوە ئافرەتەکە گیانی لەدەستداوە".

فازڵ حاجی راشیگەیاندووە "ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلێکەی لێدەخوڕی مندالێکی تەمەن ١٢ساڵان بوو".