هەواڵی کوردستان ئێستا

رێککەوتنی ئاگربەستی کاتی مرۆیی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

رێککەوتنی ئاگربەستی کاتی مرۆیی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە
رێککەوتنی ئاگربەستی کاتی مرۆیی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

2020-10-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رێککەوتنی ئاگربەستی کاتی مرۆیی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ وە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاری ئاگربەستی کاتی بەپێی بەیاننامەی مۆسکۆ لە رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەم و بە پشتبەستن بە بەیاننامەی ٥ی تشرینی یەکەمی ھاوسەرۆکانی گرووپی رێکخستنی ھاریکاری ئەمنی ئەورووپا-مینسک و بەیاننامەی ١ی تشرینی یەکەمی سەرۆکی وڵاتان لە گرووپی رێکخستنی ھاریکاری ئەمنی ئەورووپا-مینسک، کاتژمێر ٠٠:٠٠ وە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیھون بایرامۆڤ زانیاری پێویستی لەبارەی بەستنی ئاگربەستی کاتی مرۆیی لە ناوچەکەدا بە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو دابوو.

ئەرمینیا و ئازەربایجان لە گفتوگۆکانیان لە مۆسکۆ لە ١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێری ١٢ی نیوەڕۆوە ئاگربەستی کاتی لە قەرەباغ بەمەبەستی گۆڕینەوەی بارمتە و تەرمەکان راگەیاندبوو.

بەڵام سوپای ئەرمینیا پێش تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئاگربەستیەکە، بە مووشەک ھێرشی کردە سەر شاری گەنجە و لە ئەنجامی ئەمەش ١٠ کەسی گیانی لەدەستدا و ٣٥ کەسیش برینداربوون.

ھاوکات لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی ھێرشکردنە سەر کۆمەڵێک خەڵکی سڤیلی کە بۆ ناشتنی تەرمەکانیان چوو بوونە گۆڕستان لە شاری تەرتەر، چوار کەس گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوو.

ئەمڕۆش لە ئەنجامی ھێرشکردنە شاری گەنجە لەلایەن ئەرمینیا، ١٣ سڤیل گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ سڤیل برینداربوون.