دوای حەوت مانگ لە داخستنی، ڕێگە بە نوێژخوێنان دەدات نوێژی بەكۆمەڵ لە مزگەوتی حەرەمدا ئەنجامبدەن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پاش حه‌وت 7 مانگ رێگه به‌هاوڵاتیان ونویژخوێنان ده‌درێت نوێژخوێنان، نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وتی حه‌رام ونوێژكرن له‌ره‌وزه‌ى پیر‌وز وسه‌ردانى گۆرى پێغه‌مبه‌رمان صل الله علیه وسلم له‌شارى مه‌دینه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سعودیه بڵاویكرده‌وه كه‌حكومه‌تی ئه‌و وڵاته رێگه به‌هاوڵاتیان ونویژخوێنان ده‌دات نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وتی حه‌ره‌م ئه‌نجامبده‌ن، له‌پاش زیاتر له‌حه‌وت مانگ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی عه‌مره‌كارانی سعودی ده‌ستیان به‌ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی عه‌مره كرد وئه‌مرۆش له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له‌كه‌نالى فه‌رمى سعودیه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت نوێژخوێنان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵن لگه‌ل جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی لایه‌نی پسپۆر داینابوو له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ته‌نها شه‌ش هه‌زار عه‌مره‌كار له‌یه‌ك رۆژدا مه‌ناسیكه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن وبۆ هه‌ر گروپێك ته‌نها سێ كاتژمێری هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌پێناو باشترین جێبه‌جێكردنی رێكاره خۆپارێزییه‌كانه.