هەواڵی کوردستان ئێستا

ته‌قینەوەیەك لە ئەفغانستان 112 قوربانی لێكەوتەوە

ته‌قینەوەیەك لە ئەفغانستان 112 قوربانی لێكەوتەوە
ته‌قینەوەیەك لە ئەفغانستان 112 قوربانی لێكەوتەوە

2020-10-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوەڕاستی ئەفغانستان، 12 مەدەنی كوژراون و 100 كەسی دیكەیش برینداربوون.

لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری فەیروزكوە ناوەندی ویلایەتی غۆر ناوەڕاستی ئەفغانستان، 12 مەدەنی كوژراون و 100 كەسی دیكەیش برینداربوون.

بەپێی رایگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان كە كەناڵی "تلوع نیوز" بڵاوی كردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك بنكەیەکی پۆلیس لە شاری فەیروزكوە تەقیوەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، 12 كەس كوژراون و 100 كەسی دیكەیش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.