ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان شێوێندراوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ كادیران و ئه‌ندامانى سنورى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى كۆبۆوه و له دیدارێكدا تیشكى خسته سه‌ر پرسه سیاسیه‌كانى هه‌رێم و عێراق.
مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو به‌یاوه‌رى شاندێك له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانى كرد و له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كادیرانى یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان شێوێندراوه‌و له‌هه‌رلایه‌كه‌وه بۆی ده‌ڕوانیت ئاڵۆز بوه‌و له‌سكه‌ی خۆی ترازێندراوه‌و یه‌كگرتوو بڕیاری له ده‌ست خۆیدایه‌و كه‌س ناتوانێت هیچی به‌سه‌ردا فه‌رزبكات، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌به‌رده‌م ئه‌ركه گه‌وره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه كه چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیه، یه‌كگرتوو ده‌توانێت له‌م ڕه‌هه‌نده‌دا خزمه‌تی گه‌وره پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكات و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی تاكی كوردی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه‌و یه‌كگرتووه‌كان كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له‌و دیداره‌دا ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند: پێویسته بۆنه‌ی یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خودای له‌سه‌ر بێت) بكه‌ینه بۆنه‌ی نزیكی له نه‌هج و ڕێبازی جوانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خودای له‌سه‌ر بێت)، وه خۆڕازاندنه‌وه له ڕه‌وشته‌به‌رزه‌كانی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا كه یه‌كگرتووه‌كان له ڕه‌هه‌ندی ئه‌خلاقی و مرۆڤ دۆستی پێشه‌نگ بوون.
هه‌روه‌ها ووتیشی: پایه‌كانی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر مه‌نهه‌جیه‌تی ڕۆشنی میانڕه‌وی ئیسلام دامه‌زراوه‌و پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی و ئیصلاحی كوردستانیه‌و ئازایه‌تی ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كان به‌ده‌م كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتیانه‌وه بن و نابێت هه‌رخه‌می خۆمان بێت و پێویسته خه‌مه‌كانی هاوڵاتیانی خه‌می هه‌مووان بێت.