ئه‌و ژنه‌ی منداڵه‌كانی فرێدایه ئاوی دیجله‌وه ده‌ستگیركرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌و ژنه‌ی كه له به‌غدا، منداڵه‌كانی له سه‌ر پردی ئه‌ئیمه فڕێدایه ناو ڕوباری دیجله‌وه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و دواتر به تۆمه‌تی كوشتن په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ كراوه‌ته‌وه.
میدیاكانى عێراقى بڵاویانكردووه، كه هێزه ئه‌منیه‌كانى به‌غدا ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركردوه كه دوو مناڵه‌كه‌ى خۆى فرێداوه‌ته ناو رووبار‌ى دیجله‌وه، لهدانپێدانهكانى دا، ژنه‌كه وتویهتى كه ئه‌و پێش 3 مانگ له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بۆته‌وه ، مافی مانه‌وه‌ی منداڵه‌كان بۆ باوكیان بوه وه خۆی مافی بینینی منداڵه‌كانی نیه به كاتی دیاری كرا‌و نه‌بێت.
بۆیه وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه له هاوسه‌ری پێشووی هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ى خۆى (یه‌كێكیان سێ مانگه ئه‌وه‌یتریشیان سێ ساڵه) فڕێداوه‌ته ناو ڕوبارى دیجله.
به‌وته‌ی ژنه‌كه بۆیه ئه‌و كاره‌ی كردوه هاوسه‌ری پێشووی هه‌ست به‌و دوریه بكات كه ژنكه هه‌ستی پێده‌كات له دوری منداڵه‌كانی.
پۆلیسى به‌غدا بڵاویكردووه، كه ئه‌وان نه‌یانتوانیووه مناڵه‌كان رزگاربكه‌ن، هه‌ردووكیان گیانیان له ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان له ئاو ده‌رهێنراون.