له‌سه‌یدسادق نیو تۆن ده‌رمان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
قایمقامیه‌تی سه‌ید سادق ڕایگه‌یاند، دەستگیرا بەسەر زیاتر له نیو تۆن دەرمانی خاو و 200 پارچه حەب و19 هەزار قوت‌و و لەزگەی و بەرواری ئامادەکراودا، که به‌نیازی فرۆشتن و ساغکردنه‌وه‌ی بوون له نێو بازاری سیدسادق دا.
قایمقامیه‌تی سه‌ید سادق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قایٔمقامێتی قەزای سەیدساق و یاردیدەدرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بە سەر نیو تۆن دەرمانی خاو‌دا لەگەڵ 5 هەزار قوتوی بەتاڵ و 7 هەزار لەزگەی مارکەی (جاکوار Jacur) و 7 هەزار بەرواری یٔامادەکراودا که له سنوری قه‌زای سیدسادق له لایه‌ن هاووڵاتیه‌که‌وه فڕێدرابوو، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌کانی قائمقامیه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مه به‌کارهێنات و کڕین و فڕۆشتنی قه‌ده‌غه‌کر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لە ئه‌نجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانمان لە ناو بازاڕ و پێشه‌نگاکانی پێداویستی پزیشکی و دوکانه‌کانی فڕۆشتنی جوانکاری خانمان دەستگیرا بەسەر 200 قووت‌و و پارچه حه‌پی تردا و سه‌رجه‌م فرۆشیارانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئه‌م بەرهەمە و هاوشێوه‌کانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردن و قه‌ڵه‌وکردنی (سنگ و سمت و لەش) له خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانماندا و به بێ چاودێری و ڕێنمانی دکتۆری پسپۆری به‌کارده‌هێنرێت.
قایٔیمقامێتی قەزای سەیدسادق ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئەم بەرهەمانە هیچ پاڵپشتیەکی تەندروستی فەڕمی نییە و بەشێوەیەکی قاجاغ لە نێو مەرزەکانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و چەندین هاوڵاتیش بەبێ گوێدانە یٔەوەی یٔەم بەرهەمە چ زیانێکی لەسەر جەستەی دادەنێت بەکاری دێنن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: لیژنەکانی قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق و یاریدەدەرێتی یٔاسایشی سەیدسادق لە ئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران دەستپێکردوە و بەردەوام دەبن لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیان بۆ بنبڕکردنی هێنەرانی یٔەو دەرمانانە.