د.جەمال كۆچەر: هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر یاسای قەرز دەكرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساى قه‌رز ده‌كات كه حكومه‌تى عێراق ناردوویه‌تى بۆ په‌رله‌مان.
د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند : ئێستا پڕۆژه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان كه به یاساى قه‌رز ناسراوه له لیژنه‌ى داراییه‌و بڕیاره‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو له لیژنه‌ى دارایی گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و دواتر له كۆوونهوهى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كرێت، له دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ده‌كرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
له باره‌ى وه‌رقه‌ى سپی حكومه‌تى عێراق كه بۆ چاكسازى پێشكه‌شى كردووه د.جه‌مال كۆچه‌ر رایگه‌یاند: وهرهقهیا چاكساریێ یا حكومه‌تا عێراقێ ده‌ستكارییا مووچه‌یێن فه‌رمانبه‌ران ناكه‌ت و ئه‌ڤ وه‌ره‌قه‌یه دێ ئاریشه‌یێن ئابووری چارهسهكهن و ده‌م پێدڤێت.
د.جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشى : وه‌رقه‌ى ئیسلاحى ده‌ستكارى ده‌رماڵه‌كان ده‌كات ئه‌وه‌ش له رووى یاسایی ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى موچه‌ى خانه‌نشینان ناكات چونكه خانه‌نشینان پاره‌یان داوه‌ته حكومه‌ت و ده‌بێت بیاندرێتهوه.