بەرپرسێکی ئەمەریکی لە هەوڵێکدا بۆ ئازادکردنی ئەمەریکییەکان سەردانی سوریای کردووە
2020-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتی بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا سەردانی دیمەشقی سوریای کردووە و کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ حکومەتی سوریادا ئەنجامداوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ئازادکردنی لانی کەم دووان لەو ئەمەریکیانەی کە واشنتن پێی وایە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەستی بەسەرداگرتوون