هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن چه‌ند بڕیاری دەرکرد

وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن چه‌ند بڕیاری دەرکرد
وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن چه‌ند بڕیاری دەرکرد

2020-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پێویستە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی کارگێڕی خوێندنگاکان ئاگادار بکەنەوە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکانیش لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن کە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا کە ئاڕاستەی پەروەردەی پارێزگاکانی کردووە باسی لەوەکردوە، پێویستە ئەمساڵ مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پڕۆگرام کەمناکرێتەوە.

ئەوەش هاتوە، خوێندنی پرۆگرامەکان بەگوێرەی ریزبەندی دەبێت و بەش و بەندەکان نابێت پاش و پێشیان پێبکرێت، هەروەها تاقیکردنەوەکانی نیوەوەرز، مانگانە و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن کە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە سەرەڕای بڕیاری دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کە بڕیاربو رۆژی 10ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی دەوام بێت، بەڵام لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین تائێستا مامۆستایان نەچونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن و لەبایکۆتکردن بەردەوامن، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان و رەتکردنەوەی سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنی، له‌ به‌شێكی زانكۆكانی هه‌رێمیش خوێندنی ئاوێته‌ ده‌ستیپێكردووه‌