كازمی گەشتەكەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەكات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌شته‌كه‌ى بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ستیپێكرد ولهپاریسهوه به‌ره‌و له‌نده‌ن وبه‌رلین بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مرۆ گه‌یشتووه‌ته وڵاتى فه‌ره‌نسا وبریاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته كۆبببێته‌وه ودواتر گه‌ڕى سه‌ردانه‌كانى له‌ئه‌وروپا بۆ هه‌ر یه‌كه له‌به‌ریتانیا وئه‌ڵمانیا ده‌ست پێبكات.
له‌سه‌ردانه‌كه‌ى دا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكه‌وه گفتۆگۆ ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى ده‌رخستنى ناوى عێراق له‌لیستى وڵاتانى ئه‌وروپا له‌سه‌ر وڵاتانى هه‌ره مه‌ترسیدارى جیهان، وپه‌یوه‌ندییه دووقوڵییهكان، وهه‌ماهه‌نگى ئابوورى وبهرهنگاربوونهوهى كۆرۆنا وشه‌ڕى دژى داعش.
هه‌روه‌ها گفتۆگۆ له‌باره‌ى پرسه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمى كه بۆ رۆژئاوای عێراق گرنگن ده‌كات.