سوپای عێراق دەبێتە جێگرەوەی حەشدی شەعبی لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان
ديجيتاڵ میدیای سپێده
به‌رپرسێكى باڵاى له‌فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌به‌غدا ئاشكرایكردوه: كهسوپاى عێراق ده‌بێته جێگره‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبی له‌سه‌ر سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى له‌فه‌رمانده‌ى ئوپهراسیونى هاوبه‌ش بۆ ماڵپه‌رى ئه‌لعه‌ره‌بى الجدید رایگه‌یاندوه: كههێزهكانى سوپاى عێراق به‌كردار له‌سه‌ر سنوره‌كانى نێوان پارێزگاى نه‌ینه‌وا وهه‌ولێر بڵاوكراونه‌ته‌وه، وئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: كهیهكهكانى حه‌شدى شه‌عبی خۆیان كشاوه‌ته‌وه بۆ هێله‌كانى دواوه به‌رووبه‌رى زیاتر له 10 كیلۆمه‌تر.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاندوه: له‌ئێستا دا ئیداره‌دانى ئه‌و ناوچانه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستى فه‌رمانده‌ی سوپاى عێراقه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌دواى رێككه‌وتن وكۆبوونهوهیهك له‌به‌غدا له‌نێوان ئۆپهراسیونى هاوبه‌ش وده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی دا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌م رێككه‌وتنه‌ش رێگرى ده‌كرێت له‌هه‌ر هێرشێكى موشه‌كى، كه‌دووباره هه‌ولێر بكرێته ئامانج، به‌تایبه‌ت هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی كهلهسنورهكانى نێوان نه‌ینه‌وا وهه‌رێم نیشته‌جێكرابوون وتاوانباریش كرابوو به‌هه‌ڵدانى ئه‌و موشه‌كانه بۆ سه‌ر هه‌ولێر، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى هه‌رێمیش بووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م زانیارییانه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه پشت راست نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسى راگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبی سامى به‌كداش بۆ ئه‌و ماڵپه‌ره رایگه‌یاندوه: هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی خۆیان نه‌كشاوه‌ته‌وه به‌لكۆ ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك بۆ هێله‌كانى دواوه كشاونه‌ته‌وه وئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامى رێكه‌وتنێك بووه له‌نێوان ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی وسوپاى عێراق دا وئه‌مه كارێكى ئاساییه وهیچ ئیراده‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئێمه فه‌رز نه‌كراوه.