بەرواری: هه‌رێمی كوردستان تاکە هەرێمە بە فەرمیی داوەتی داڤۆس کراوە
ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ بە فەرمی داوەتکردنی سەرۆکی هەرێم بۆ کۆنگرەی داڤۆس، بە گرینگ دەزانێت، هاوکات بۆ لێهاتوویی سەرۆکی هەرێمیشی دەگێڕێتەوە، کە وایکردووە دەرگای نێودەوڵەتی بە رووی کوردستاندا بکاتەوە، تا خوێندنەوە و تێگەیشتنیان بۆ واقعی نوێی هەرێمی کوردستان هەبێت.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى فه‌رمیى به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانیى داڤۆسدا ده‌كات، كه ڕۆژانى ٢١ تا ٢٤ى ئه‌م مانگه بەردەوام دەبێت و، تیشك ده‌خرێته سه‌ر پرسه جیهانییه‌كانى تایبه‌ت به ئابوورى و سیاسه‌ت و ئاسایش و سه‌قامگیرى. لەوبارەوە عەبدولسه‌لام بەرواری لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، بۆی هەیە ئەمساڵ داڤۆس ببێتە یەكێ لە گرینگ‌ترین رووداوەکانی ساڵ، بەو پێیەی سێ هەزار کەسایەتی لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی‌دا بەشداری دەبن، هاوکات ١١٠ تا ١٢٠ وڵاتی جیهانیش تێیدا بەشدار دەبن، چ لە ئاستی سەرۆک، یا سەرۆکوەزیران، یا وەزیری دەرەوە. جەختیش لە گرینگی بەشداری سەرۆکی هەرێم دەکات، چونکە هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمە بە فەرمیی داوەتی کۆڕبەندەکە کراوە.
لە میانى به‌شداریكردنیدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه. مامۆستاکەی زانکۆش پێیوایە، مەبەست لەو کۆبوونەوانەش، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانە له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جیهانییه‌كان، کە ئەوەش بە ئەنجامی سەرکەوتنی دیبلۆماسییەتی سەرکردەی کوردی ناو زەند دەکات.
خاڵێکی دیکە بۆ لێهاتوویی سەرۆکی هەرێمی دەگێڕێتەوە، کە وای کردووە دەرگای نێودەوڵەتی بە رووی هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە، تا خوێندنەوە و تێگەیشتنیان بۆ واقیعی نوێی هەرێمی کوردستان هەبێت، کە ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی و باشوور و نێوەڕاستی عێراق ناسەقامگیرە و هەرێمی کوردستان بە جیا لەوان دۆخێکی ئارام و سەقامگیری هەیە، ئەوەش بەرهەمی سیاسەتی سەرکردایەتی کوردستان دەردەخات.
هه‌ر له میانەى به‌شداریكردنیدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنێکی داڤۆسدا، به ناونیشانى ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستى ناسه‌قامگیر، گوتاری دەبێت. وەک عەبدولسەلام بەرواری ئاماژەی پێدا لە کۆڕبەندەکەدا چەند پانێڵێک هەن، کە تایبەتن بە ئابووری، تەکنەلۆژیا، سیاسیی، یەکێ لەوانەش پەیوەستە بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە دوو پانێڵن و سەرۆکی هەرێم لە یەکێ لەو پانێڵانەدا گوتاری خۆی دەدات.
خێڵان بەختیار