ئاسایشی ههولێر دهستگیر كردنى كهسێكى به تۆمهتى كوشتنى ژنهكهى راگهیاند
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئاسایشی ههولێر دهستگیر كردنى كهسێكى به تۆمهتى كوشتنى ژنهكهى له هۆتێلێكى شارى ههولێر راگهیاندو دانپێدانانهكهى بڵاوكردهوه.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، لەڕێکەوتی10/10/2020کاتژمێر5ی بەیانی لە بازگەی(شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر-کەرکوک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی، بەناوی(عامرخچیر حمادی)دانیشتووی بەغداو دەستگیرکردنی، دەرکەوت ناوبراو لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر٣:٣٠بەرەبەیان هەڵساوە بەکوشتنی ژنەکەی خۆی بەناوی(هێلین خالد مصگفی)لە ناو هۆتێلێکی شاری هەولێر و هەوڵی ڕاکردنی دابوو.
ئاماژهى بهوهشكردووه، دوای لێکۆڵینەوە لەگومانلێکراو دانی بەتاوانەکەی دانا و تیمەکانی لێکۆڵینەوە چونە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لە ناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوەو بە ماددەی(406)یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا.