هەواڵی کوردستان ئێستا

مامۆستا سەڵاحەدین: ئەندامانى یه‌كگرتوو خیانەت لەماڵ و سامان و خوێنی گەلەكەمان ناكەن

مامۆستا سەڵاحەدین: ئەندامانى یه‌كگرتوو خیانەت لەماڵ و سامان و خوێنی گەلەكەمان ناكەن
مامۆستا سەڵاحەدین: ئەندامانى یه‌كگرتوو خیانەت لەماڵ و سامان و خوێنی گەلەكەمان ناكەن

2020-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئەمڕۆ دووشەممە 19-10-2020، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبونی شاندێك كە پێكهاتبون لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی گەرمیانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبویەوە.

لەو دیدارەدا، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ڕایگەیاند: پەیامی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان مرۆڤ سازییەو پەیڕەوی پایە بەرزەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەكات و ئەندامان و لایەنگرانی خیانەت لەماڵ و سامان و خوێنی گەلەكەمان ناكەن.

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتیشی: یەكگرتووەكان شانازی بەخۆیانەوە دەكەن كە لەژێر ئەجێندای هیچ كەس و لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكیدا نیەو هەڵەیەكی ستراتیژی گەورەیە لە هەموو جوڵەو كارو پرۆژەیەكدا حساب بۆ قیامەتمان نەكەین، حسابكردن بۆ قیامەت دەتكاتە مەردو خزمەتكارو هەمووان لەدەستت سەلامەت دەبن و هەست بە ئارامی و دڵنیایی دەكەن.

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: لەم سەردەمی ئەنانیەت و خودگەراییەدا، یەكگرتووەكان ئەركی گەورەیان لەسەرە بۆ خزمەتی گشتی كۆمەڵگاو ڕاستكردنەوەی چەمكە شێوێندراوەكان و دەمانەوێت بەم پەیامە ئیصلاحیە میانڕەوییە خزمەتی گەلی خۆمان بكەین.