هەواڵی کوردستان ئێستا

فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ به‌رپرسێكى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت

فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ به‌رپرسێكى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت
فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ به‌رپرسێكى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت

2020-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دەستەی دەستپاكی لە عێراق، جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن کە بۆ پارێزگاری پێشووتری نەینەوا، نەوفل حەمادی عاگوب دەرکرابوو، راگەیاند.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، تیمەکانی لە پارێزگای نەینەوا، فەرمانی دەستگیرکردن کە پشت بەستن بە بڕیاری ١٦٠ بۆ ساڵی ١٩٨٣ لە دەستەی لێکۆڵینەوەی دادوەریی بەپێی فەرمانی ١٢٦ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی گەندەڵی بۆ پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەرکرابوو، جێبەجێکردووە.

پێشتر دەستەی دەستپاکی تێمێکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئاستی باڵا پێکهێنابوو بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو پارەیەی کە پارێزگاری پێشووتری نەینەوا بەر لەکارلابردنی رایکێشاوە و راشیگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە بەرپرسان و فەرمانبەرانی پارێزگای نەینەوا بەتۆمەتی بەفیڕۆدان و خراپ بەکارهێنانی پارەی دەوڵەت کە تیایدا بڕی ٧٦ ملیار دینار دیارنەماوە دەستگیرکراون.