داوای په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌كانیان ده‌كه‌ن ده‌رچوانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان گردبونه‌وه
خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر
ده‌رچوانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامدا و داوایان له حكومه‌تی هه‌رێم كرد بڕوانامه‌كانیان په‌سه‌ند بكات.
محه‌مه‌د سه‌باح، نوێنه‌ری گردبونه‌وه‌كه به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ماوەی نزیکەی 50 رۆژە نوسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوه بەمەبەستی پەسەندکردنی بڕوانامەکانیان، داوا له ئەنجومەنی وەزیران ده‌كه‌ن وەڵامی ئه‌و نوسراوه بده‌نه‌وه و گشتاندنی بۆ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەند ساڵێکە خوێندنیان لە زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تەواو کردوە، بەڵام بەبیانوی ئەوەی ئەو زانکۆیانە لەلایەن هەرێم دانیان پێدانه‌نراوه بڕوانامەکانیان بۆ ئەژمار ناکرێت.
محه‌مه‌د سه‌باح باسی لەوەشکردوە، "داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین لەکاتی پەسەندکردنی بڕوانامەکانمان دادپەروەری هەبێت، لەبەرئەوەی چەندین ساڵ لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو بڕوانامەیە خوێندومانە ونامانەوێت ماندوبونمان بەفیڕۆ بچێت".
له گردبونهوهكهدا یاداشتێك به‌ناوی ده‌رچوانی هه‌رپێنج زانكۆی (كتاب، نور، حه‌دبا، قه‌ڵه‌م، ئیمام ئه‌عزه‌م) ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا و تیایدا داوایان كرد بڕوانامه‌كانیان په‌سه‌ند بكرێن و له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئیمیتازات به ده‌رچوانی ئه‌و زانكۆیانه بدرێت.