پەیامێک لە لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
هەولێر -KDP.info- لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی هەڤاڵ سالا یابیر محەمەد راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
زۆربە داخەوە ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ٥:٣٠ی بەرەبەیانی له شارۆچکەی دووزخورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال سالار سابیر محەمەد، پێشمەرگەی بارەگای لقمان و به ناهه‌ق شەهیدیان کردووە. ئێمە لە كاتیكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین، هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه تیرۆریستییه دەکەین و به‌رپرسیاریه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌خەینه ئه‌ستۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وڵه‌كانیان بخەنه گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكاره، بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی‌ی خۆیان بگەن.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی شه‌هید سالار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ تاوانكاران و تیروریستان
لقی ٢٢ی گەرمیان
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠