هەواڵی کوردستان ئێستا

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەنێو خاکی ئێران کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەنێو خاکی ئێران کەوتەخوارەوە
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەنێو خاکی ئێران کەوتەخوارەوە

2020-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە میانی پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباغ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گوندێکی سەربە قەزای خودائافەرین لە سنووری کارگێڕی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات باکووری رۆژئاوای ئێران، کەوتەخوارەوە.

ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا "IRNA" بڵاویکردەوە، قایمقامی قەزای خودائافەرین، عەلی ئەمیری راد رایگەیاند "بەهۆی پێکدادانەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گوندی کاراکۆچ سەربە ناحیەی مەنجیڤان، کەوتووەتەخوارەوە".

عەلی ئەمیری راد، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە و پسپۆڕانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەوەی بزانن فڕۆکەکە سەربە کام لەو دوو وڵاتەیە.

قەزای خودائافەرین دەکەوێتە سەر سنووری ئێران لەگەڵ ئازەربایجان وئەرمینیا و لە دەستپێکی پێکدادانەکانەوە تا ئێستا ٦٠ مووشەک بەر قەزاکەکە کەوتووە، بەرپرسانی ئێران لەبارەی ئەم رەوشەوە هۆشدارییان داوەتە هەردوو وڵاتی دراوسێ.