هاتووچۆی سلێمانی: كارمه‌ندانی ھاتوچۆ له‌ترافیك لایته‌كان لاده‌به‌ین
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له‌ھه‌نگاوێكی نوێ‌دا به‌ڕێوه‌به‌رێتی ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بڕیاریدا به‌نه‌مانی كارمه‌ندی ھاتوچۆ له‌ترافیك لایته‌كانی ناو شاری سلێمانی و ھۆكاره‌كه‌شی بۆ ھۆشیاری خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
سه‌عدوڵا عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی ڕاگه‌یاند ، بڕیاریانداوه به لابردنی كارمه‌نده‌كانی ترافیك لایته‌كان له ڕۆژدا، چونكه شۆفێران ڕۆژانه به‌بێ گرفت پابه‌ندی ھێماكانی ترافیكن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م بڕیاره ته‌نھا بۆ ڕۆژ دراوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كامێرای چاوێری سه‌ر ترافیك لایتهكانیش ده‌خرێنه‌وه كار وله‌لایه‌كی تره‌وه بۆ ئاسانكاری ھاتوچۆی شۆفێران سلێمانیان دابه‌شكردوه به‌سه‌ر چه‌ند زۆنێكداو ھه‌ر زۆنه‌و ئه‌فسه‌رێك و چه‌ند كارمه‌ندێكی بۆ دابینكراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌و گیر‌و گرفت و لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی .