هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان كۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان كۆبوونه‌وه‌
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان كۆبوونه‌وه‌

2020-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان  له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئارمێن سه‌ركیسیان، سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و زه‌مینه‌ى له‌بارى هه‌رێمى بۆ سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌رمه‌نى تاوتوێ كرد.

له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌كانى له‌ داڤۆس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه‌ 21/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئارمێن سه‌ركیسیان، سه‌رۆكى ئه‌مه‌نستان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانیان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كان و گرنگیى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌، ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌ و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ خرانه‌ به‌ر باس و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرا.