كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كان دهستپێدەكات
2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 9-12-2019 كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات. له‌و باره‌یه‌شه‌وه زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی رايگه‌یاند: سبه‌ینێ دوو شه‌ممه له سه‌عات 8ی به‌یانییه‌وه تا سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌نگده‌ران به‌شێوازێكی زۆر مه‌ده‌نییانه ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن. وتیشی: له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له كۆی 363 كاندید 73 كاندید كه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن به‌شداری كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن و 969 ده‌نگده‌ریش ده‌نگده‌ده‌ن. زوبێر عوسمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌ره‌تا له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی 438 كاندید هه‌بوو، به‌ڵام به‌شێك له كاندیده‌كان له پرۆسه‌كه كشانه‌وه‌و له‌ئێستادا 363 كاندید به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.