هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا.. فڕۆکەیەکی جەنگیی كه‌وته‌ خواره‌وه‌

ئەمریکا.. فڕۆکەیەکی جەنگیی كه‌وته‌ خواره‌وه‌
ئەمریکا.. فڕۆکەیەکی جەنگیی كه‌وته‌ خواره‌وه‌

2020-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

- فڕۆکەوانەکەی لەرێگەی سیستەمی کورسی خۆھەڵدان رزگاری بوو.

فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F/A-18E Super Hornetی سەربە هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا جێگیرکراوە لەکاتی مەشقدا کەوتە خوارەوە و، فڕۆکەوانەکەی لەرێگەی سیستەمی کورسی خۆھەڵدان رزگاری بوو.

گوتەبێژی هێزی ئاسمانیی سەربە هێزی دەریایی ئەمریکا، نەقیب زاک هارێڵ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە دەوروبەری کاتژمێر ١٠:١٠ خولەک بە کاتی ناوخۆ، فڕۆکەی جۆری F/A-18E لە بنکەی ئاسمانی سەربە هێزی دەریایی لیموری دەستی بە فڕین کردووە و، دوای ماوەیەکی کورت کەوتووەتە خوارەوە.

هارێل باسی لەوە کرد کە فڕۆکەوانی فڕۆکەکە لە رێگەی سیستمی کورسی خۆهەڵدانەوە رزگاری بووە و، لە نەخۆشخانەیەکی نزیک چارەسەر وەردەگرێت و رەوشی تەندروستی باشە و هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە.

لە هەفتەکانی رابردوودا، لە کالیفۆڕنیا فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-35B لە کاتی گواستنەوەی سووتەمەنییدا خۆی کێشا فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگرەکەدا و کەوتەخوارەوە.