سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەریرسانی بەریتانیا كۆدەبێتەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك دیدار وكۆبوونه‌وه، له‌درێژه‌ى گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌ورۆپا ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌ریتانیا دا كۆده‌بێته‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سێیه‌م ویستگه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا ودوای سه‌ردانی بۆ هه‌ریه‌ك له‌فه‌ڕه‌نسا وئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه گه‌یشته له‌نده‌ن وپرسه گرنگه‌كانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى و رۆژه‌ڤى عێراق گفتۆگۆى له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، مسته‌فا كازمی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكوومی به‌غدای پایته‌ختی جێهێشت وبه‌ره‌و پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌رێكه‌وت ئه‌وه‌یش له‌چوارچێوه‌ی گه‌شتێكدا بۆ هه‌ریه‌ك له‌فه‌ڕه‌نسا وئه‌ڵمانیا وبه‌ریتانیا.
به‌پێى سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانى عێراق، كازمى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ئه‌م سێ وڵاته، باس له‌ده‌رخستنى ناوى عێراق له‌لیستى وڵاتانى هه‌ره مه‌ترسیدارى تیرۆر له‌جیهان ده‌كات، وپه‌یوه‌ندییه دوو قۆلییه‌كان و ره‌وشى سیاسى وئابورى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وتیرۆریش له‌دانوستانه‌كانى نێوانیان ده‌بن.