هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ ئێوارخوانى یادى په‌نجا ساڵه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا كرد

نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ ئێوارخوانى یادى په‌نجا ساڵه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا كرد
نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ ئێوارخوانى یادى په‌نجا ساڵه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا كرد

2020-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ھەولێر- KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/1/2020 له‌ یه‌كه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا له‌ داڤۆس، سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جیهان، به‌شدارى له‌ ئێواره‌خوانێكدا كرد كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز كلاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى كۆربه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس و خاتوو هلیدا شوابى هاوسه‌رییه‌وه‌، له‌ یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ڕێكخرا بوو.

له‌ وته‌یه‌کدا به‌ڕێز کلاوس شواب به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌ به‌شداریی سه‌رکه‌ده‌کانی ‌جیهان له‌ یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌‌زراندنی کۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان و به‌ره‌وپێشبردنی کۆڕبه‌نده‌که‌ ده‌ربڕی.

هه‌ر له‌ میانى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى چاوى به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شدارانی‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ كه‌وت.