سەربەست لەزگین: هاوپه‌یمانان ده‌ست به مه‌شق و راھێنانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه‌وه
ھەولێر- KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١ی١ی٢٠٢٠، لۆرینزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا به سه‌ردانێكی فەرمیی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
پەیوەست بە دەست پێکردنەوەی مەشق و راھێنانی ھاوپەیمانان بە ھێزەکانی پێشمەرگە، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ته‌نیا بۆ هه‌فته‌یه‌ك مه‌شق و راهێنانه‌كانیان وه‌ستاندبوو، ئێستاش هه‌موویان ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنان كردووه‌ته‌وه.
جەختیش دەکاتەوە، ھاوپەیمانان دڵنیاییان داوە بە ئێمە کە بەردەوام دەبن لە مەشق پێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و پشتیوانی ھێزەکانمان دەبن، ھاوکات راشیدەگەیەنێت، کە تیمی ئیتالیا دەورێکی گرینگ‌یان ھەیە لە مەشق پێکردنی ھێزی پێشمەرگە.
ھەڵکەوت محەمەد