وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات
2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
بڕیاره نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-12-2019 وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و بودجه سه‌ردانی به‌غدا بكات. خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند” رێكه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته و په‌یوه‌ندی بهكهسهكانهوه نییه‌و پێش روداوه‌كان ناكه‌ون”. خالید شوانی لە لێدوانەکەیدا ئەوەشیخستەڕوو: وەفدەكەی هەرێم دەچێتەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان و واژۆكردنی ڕێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان . گفتوگۆكان له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و بودجه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ر به‌غدا و هه‌رێم رێكبكه‌ون، بودجه له په‌رله‌مان توشی گرفت نابێت و تێده‌په‌ڕێنرێت.