گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەباشووری کەرکوک دۆزرایەوە
2020-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵک – بەشی هەواڵ گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەگوندێکی باشووری کەرکوک دۆزرایەوە، کە گوماندەکرێت بەشێکیان تەرمی پێشمەرگە دیلەکانبن. پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ئاشکرایکرد، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، کە ڕووفاتی دەوروبەری ٥٠ کەسی تێدایە و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون. ئەوەشی باسکردووە، کە ئەو شوێنە شوێنی کوشتنی ئەو کەسانەیە نەک وەک گۆڕی بەکۆمەڵ بەکارهاتبێت.