ئەردۆغان: لەوانەیە لەم نزیكانە ڤاكسینەكەمان بگاتە قۆناغی تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ڤاكسینه‌كه‌ی توركیا بگاته قۆناغی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ى ڤاكسنى دژه په‌تایى كۆرۆناوه و روانگه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ داهاتوو، رایگه‌یاند: له‌قۆناغی داهاتووتردا به‌روانگه‌ی 2023ه‌وه ده‌چینه به‌رامبه‌ر گه‌ل وده‌ستمان به‌كاره‌كانمان بۆ گۆڕینی ئه‌م روانگه‌یه بۆ ئامانجی كورت، مامناوه‌ند ودرێژمهودا كردووه وئه‌م ئاماده‌كارییانه كه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا درێژه‌یان هه‌یه.
ده‌رباره‌ی كاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ڤاكسین له‌وڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: له‌كاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ڤاكسینی خۆماڵیدا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا، بهرهوپێشچوونهكه بگاته قۆناغی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئامانجمان ئه‌وه‌یه تا به‌هاری ساڵی داهاتوو، پرسی ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.