یهكێتى پۆستێكى دیكهى باڵا له حكومهتى ههرێم وهردهگرێت
2020-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، یەكێتی پۆستی بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەرگرت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم له پهیجی خۆی له فەیسبووك بڵاویكردەوە، مەراسیمێك بۆ دەستبەكاربوونی "عەلی عوسمان" وەک بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەنجام درا.
ئاماژهى بهوهشكردووه، جەختیشمان لە گرنگی پەرەپێدانی پیشەسازی و فراوانکردنی ئاسۆکانی بازرگانی کردەوە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕەخساندنی ھەلی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان.
ئهمهش لهكاتێدایه دوێنێ لە مەڕاسیمێكی دیكەدا بە ئامادەبوونی، جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرانی پلاندانان و شارەوانی، ئەمەل جەلال لە پشكی یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت.