هەواڵی کوردستان ئێستا

زۆربەی بەرپرسانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەگۆڕدرێن

زۆربەی بەرپرسانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەگۆڕدرێن
زۆربەی بەرپرسانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەگۆڕدرێن

2020-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بڕیارە گۆڕانكاری لە كەرتی ناوخۆدا بكرێت و ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆش لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، تا مانگی ئاداری داھاتوو گۆڕانكارییەكە ھەموو وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەگرێتەوە.

نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەك بڕیار بوو گۆڕانكاری لە پۆستەكانی حكوومەتدا بكرێت، لە وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكارییەكان دەستیان پێكردووە و رۆژانی رابردوو بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەكار بووە و پێشتریش گۆڕانكاری لە ژمارەیەك فەرمانگەی ناوخۆدا كراون".

ئەندامەكەی لیژنەی ناوخۆ گوتیشی: "گۆڕانكارییەكە ھەموو ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و زۆربەی بەرپرسانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەگۆڕدرێن".

نزار مەلا غەفار ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "پڕۆسەی گۆڕانكاری بەردەوام دەبێت، بەڵام وەك زانیاریی بەردەستی ئێمە، تا مانگی ئاداری داھاتوو كۆتایی دێت و ھەر چوار پارێزگای ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئێمەیش وەك لیژنەی ناوخۆ و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان پشتیوانیی گۆڕانكارییەكان دەكەین بۆ زیاتر خزمەتكردنی ھاووڵاتیان".

 

قائید میرۆ