هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دهكاتهوه
2020-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
هاتوچۆی ههولێر له ڕاگهیهندراوێكا ئاگاداری شوفێرانی تهكسی دهكاتهوه، کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسیەکان ولێدانی باج ولۆگۆ دەستێ پێکردۆتەوە
بهڕێوهبهرایهتی گشتی هاتووچۆی ههولێر ڕایگهیاند: سەرجەم شوفێرانی تاکسی وخاوەن تاکسیەکانی هەلگری تابلۆی هەولێر دەکەینەوە کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسیەکان ولێدانی باج ولۆگۆ دەستێ پێکردۆتەوە کەلەماوەی رابردو بەهۆی کەرەنتینە وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ ماوەیەک وەستا
ئاماژهی بهوهشكرد: داوایان لێدەکەین کەبەزوترین کات سەردانی بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی لۆگۆ و باج وەهەر شوفێرێک سەردان نەکات خۆی بەرپرسیاردەبێت لەرێکارەکانی کەدەگیرێنە بەر لەدژی