هەواڵی کوردستان ئێستا

هه‌رێمى كوردستان.. ژمارەیەکی پێوانەیی دیکە لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار كرا

هه‌رێمى كوردستان.. ژمارەیەکی پێوانەیی دیکە لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار كرا
هه‌رێمى كوردستان.. ژمارەیەکی پێوانەیی دیکە لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار كرا

2020-10-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان لە میانی رۆژێکدا، بەرزترین ژمارە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٤٦٣ تووشبوو، ٤٢٤ لە هەولێر، ٣٣٥ لە سلێمانی، ٣٤ لە گەرمیان و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٥٢ تووشبوو تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٦ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٦٧ کەس، ١٣ کەس لە سلێمانی، ٣٨ کەس لە گەرمیان، سێ کەس لە دهۆک و لە هەڵەبجەیش ٢٥ کەس.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە حەوت کەس، پێنج کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە هەولێر، دوو کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٥٨٩ هەزار و ٧٠٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٦٦ هەزار و ١٣١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٣٨ هەزار و ٨٠٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٥ هەزار و ٨١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٢٤٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.